كارۆخ سه‌ید رزگار: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی رابردوو به‌رپرسه له هێرشكردنه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر
كارۆخ سه‌ید رزگار
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حزبی كڵپه‌ی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند كه هێرشكردنه‌سه‌ر كێڵكه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ سیناریۆی تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه‌یه و هه‌مان سه‌رچاوه‌ی رابردوو لێی به‌رپرسه.
كارۆخ سه‌ید رزگار سه‌رۆكی حزبی كڵپه‌ی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز، وتی: "په‌لاماری كێڵكه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ به درۆن سیناریۆی تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه‌یه و دژ به ئابووری هه‌رێمی كوردستان كراوه".
كارۆخ سه‌ید رزگار ده‌شڵێت: "هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕابردوو له هێرشه‌كه به‌رپرسه".
له 25ی كانوونی دووه‌می رابردوودا هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر و ئه‌و كات په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ گروپێكی توركمانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی تر هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌هۆیه‌وه ناردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و بووه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با.
حزبی كڵپه‌ی نیشتیمانی كوردستان چالاكییه‌كانیان زیاتر له سنووری شاری كه‌ركوكه و لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 670 دەنگیان بەدەستهێنا.
هه‌روه‌ك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا چوونه پاڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌نگیان دا به كاندیده‌كانی ئه‌و حزبه.
كێڵگه‌ی گازی كۆرومۆر ده‌كه‌وێته گوندی كۆرومۆر له شارۆچكه‌ی قادر كه‌ره‌م له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، كۆمپانیای دانه‌غاز و نه‌وتی هیلالی ئیماراتی وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
PM:08:17:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت