عەبدوڵای کوێخا موبارەک: هێرشەکەی سەر کۆرومۆر به درۆنی خۆكوژی ئێرانی ئەنجامدراوه
عهبدوڵای كوێخا موبارهك
وێستگهنیوزـ
عهبدوڵای كوێخا موبارهك، كهسایهتی سهربازی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان باس له هێرشهكهی سهر كێڵگهی غازی كۆرومۆر دهكات و دهڵێت، هێرشهكه به درۆنی خۆكوژی ئێرانی ئهنجام دراوه.
ئهو كهسایهتییه سهربازییهی پارتی له لاپهڕهی خۆی له فهیسبوك نووسیویهتی: "پێشتر لەلایەن کەسایەتی و بەرپرسانی ئاسایی ناوخۆی خۆمان و حەشدی شەعبی لە سنوری دوز بە گولە راجیمە ھێرش دەکرا ئەگەر پشک و سەرانەیان پێنەدرایە، بەڵام ئەمجارە وەک لە ڤیدیوکەشدا بە روونی دیارە ھێرشەکە بە درۆنی خۆکوژیە، ئەو درۆنەش لای کەسانی ئاسای نیە و بۆ بەرژەوەندی شەخس بەکار نایات و ئامانجەکە زۆر لەوە گەورەتر و مەترسیدارترە".
دهشڵێت: "ھێرش بە درۆنی خۆکوژی کە چەکێکی وێرانکەری وڵاتی ئێرانە و لەم کاتەدا کە ھەوڵی بەستنەوەی بۆڕی غازی سروشتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئەوروپا دەدرێت و باس لە رێککەوتنی تورکیا و عێراق و ئەمریکا دەکرێت بۆ دروستکردنی خەتی ترانزێتی عەمودی گەشە لە بەسرە بۆ تورکیا و لاوازبوونی ھەژمونی ئێران لە عێراقدا بەھۆی ئەو پرۆژە ستراتیژیانەوە روونە کە چی دەگوزەرێت".
ئهوهشی وتوه: "بۆیە ئەم بابەتە ھەروا ئاسان نیە و رەنگە حکومەتی ھەرێم و عێراقیش نەتوانن پێش بەو مەترسیانە بگرن ئەگەر ئەمریکا ھاوکار نەبێت".
ئێوارەی رۆژی هەینی 26ـی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە شارەدێی قادر کەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کارمەند کوژران کە خەڵکی یەمەنن بە ناوەکانی:
- عەلی عەبود ئەحمەد لەدایکبووی 1978.
- یوسف یاسر حەموود لەدایکبووی 1986.
- عیسام محەمەد ئەحمەد لەدایکبووی 1983.
عەوەز عەبدە عەلی لەدایکبووی 1986 .
هەر دوای هێرشەکە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیراوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
PM:02:21:27/04/2024
ئهم بابهته 2140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت