كافتریایه‌ك به‌هۆی ئامێری قوماره‌وه داخرا
وێستگه نیوز -
به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه، كافتریای ئوتێل ئیو له شاری سلێمانی داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
ئه‌مڕۆ 2017.8.26 گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: "له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی باڵا بۆ بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، ده‌ركه‌وت كافتریای ئوتێل ئیو پابه‌ندی مه‌رج ورێمایهكانی كاركردن نابێت و ئامێری یارییه نایاساییه‌كان (قومار)ی تێدا دانراوه".
ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌شكرد كه "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای ئوتێل ئیو داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه".
PM:02:48:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5755
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت