به‌رپرسێكی ئه‌مریكا: به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌وانه‌یه دادگایی نه‌كرێت
رۆبه‌رت فۆرد، دوا باڵیۆزی ئه‌مریكا له پایته‌ختی سوریا
وێستگه نیوزـ
دوا باڵیۆزی ئه‌مریكا له سوریا پێی وایه كه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه كه رۆژبه‌رۆژ ئاگره‌كه‌ی كز ده‌بێت و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه له‌وانه‌یه ئه‌سه‌د نهخرێتهژێر هیچ بهرپرسیارێتییهكهوه.
رۆبه‌رت فۆرد، دوا باڵیۆزی ئه‌مریكا له دیمه‌شق-ی پایته‌ختی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی The National ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشتر پشتیوانی‌یان له سوپای ئازادی سوریا كردووه، ئاماده نه‌بن موشه‌كی زه‌مین به زه‌مین و راوێژكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌سته‌مه شكست به به‌شار ئه‌سه‌د و روسیا و ئێرانی هاوپه‌یمانی بهێنرێت.
فۆرد راشیگه‌یاند كه له داهاتوودا حكومه‌تی سوریا ئیداره‌ی خۆجێیی و لامهرگهزیهت قبوڵ ناكات و ته‌نها به‌وه كۆتایی به بابه‌ته‌كه ده‌هێنێت كه سه‌رۆك وه‌زیران یان چه‌ند وه‌زیرێك بگۆڕێت و ناوی ده‌نێت چاكسازی، به‌ڵام گۆڕینی سه‌ركرده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌هیچ جۆرێك رونادات.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی ئه‌مریكا راشیسگهیاند كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ته‌نانه‌ت ئیتالیاش ناتوانن بالیۆزخانهكانیان له دیمه‌شق بكه‌نه‌وه، چونكه حكومه‌تی سوریا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانی پێدا ناوه، به‌ڵام دواجار سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌سه‌ده و له‌وانه‌یه هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی لێ نه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئابوریش رایگه‌یاند كه به‌هۆی سزای یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه ناتوانرێت به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌تایبه‌ت بونی ئێران له‌و وڵاته كه وا له ئه‌مریكا ده‌كات له سزا‌كانیدا توندتر بێت.
سەرچاوە: RT
PM:08:06:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت