هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان و ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری کۆنیای تورکیا، هێرشکرایە سەر ئەندامان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لەلایەن پۆلیسەوە و ژمارەیەک لەوکەسانە دەستگیرکران.
ئەرۆل شان، هاوسەرۆکی هەدەپەی کۆنیا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی ئێستا و پێشوی هەدەپەی شارەکە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی پۆلیسدا دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان 11 کەس دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کۆنیا.
هەروەها ئاشکراشکراوە، کە ڕێگا نادرێت بە پارێزەری دەستگیرکراوان کە تا 24 کاتژمێر پاش دەستگیربوون سەردانی بریگرتەکانیان بکەن.
PM:12:57:13/09/2017
ئهم بابهته 5115
جار خوێنراوهتهوه