"خراپترین دایكی ئه‌مریكایه"
ئیرین لی لەگەڵ دوو منداڵی‌دا
وێستگه نیوزـ
دادگاكانی ئه‌مریكا سزای زیندانی و غه‌رامه‌ی خانمێكی وڵاته‌كه‌یان كرد كه چوار منداڵه‌كه‌ی له‌پێناو گه‌شتێكی 11 رۆژه بۆ ئه‌وروپا به‌ته‌نها به‌جێهێشتبوو.
ئیرین لی ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دانیشتونی ولایه‌تی ئیوا-ی ئه‌مریكایه، دادگای وڵاته‌كه‌شی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی چوار منداڵه‌كه‌ی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، سزای زیندانیكردن و غه‌رامه‌كردنی به 9 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌ركردووه.
ئیرین له 20ی ئه‌یلولی 2017 شاری جۆنستن-ی له ولایه‌تی ئیوا جێهێشتووه و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا گه‌شتی كردووه، بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌می چوار منداڵه‌كه‌ی بێت كه دوانیان ته‌مه‌نی 12 ساڵ و یه‌كێكیان 7 ساڵ و ئه‌وی دیكه‌ش 6 ساڵانه.
پۆلیسی شاری جۆنستن له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنین، ده‌مانچه‌كه‌یان له ماڵی ئه‌و خانمه دۆزیوه‌ته‌وه و پۆلیسیش رایگه‌یاندووه كه روداوی له‌وجۆره رویداوه كه منداڵ به ته‌نها له ماڵه‌وه جێبههێڵرێن، به‌ڵام گه‌شتكردن بۆ وڵاتێكی دیكه و خه‌مساریی له‌وجۆره هه‌رگیز روی نه‌داوه.
روداوه‌كه بوه مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی ئه‌و دایكه‌ی به "خراپترین دایك" له ئه‌مریكا وه‌سفكردووه، له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك خه‌ڵكی هه‌مان توانجیان لێداوه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه ئیرین لی ته‌نها بۆخۆشی ئه‌و گه‌شته‌ی كردووه.
پۆلیس كه منداڵه‌كانی به‌ته‌نها دۆزیوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیی به‌و خانمه‌وه له ئه‌ڵمانیا كردووه كه ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێته‌وه لای منداڵه‌كانی، تا هاتنه‌وه‌شی منداڵه‌كان براونه‌ته لای كه‌سوكاری ئه‌و خانمه.
ر.ع
PM:10:02:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 17818
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت