توركیا رێگانادات چاودێره نێودەوڵەتییەکان بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن بچنه ئه‌و وڵاته
وێستگه نیوز –
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رێگایان نه‌دا دوو په‌رله‌مانتاری سویدی و ئه‌ڵمانی بچنه ئه‌و وڵاته بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه بڕیاره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ جه‌بار ئه‌مین په‌رله‌مانتاری سوید له‌سه‌ر حزبی سه‌وز دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پێی راگه‌یه‌ندرا كه رێگه‌ی ناده‌ن بچێته ئه‌و وڵاته.
جه‌بار ئه‌مین به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سویدی وت: "كاتێك گه‌یشتمه چاودێری پاسپۆرت ده‌زگای هه‌واڵگیری توركیا چاوه‌ڕوانی ده‌كردم، پاسپۆرته‌كه‌یان لێسه‌ندم و به‌ره‌و شوێنێكی تریان بردم، دوای پێنج ده‌قیقه پێیان راگه‌یاندم كه له سه‌رووی خۆیانه‌وه فه‌رمانیان بۆ هاتووه كه رێگام پێ‌نادرێت بچمه توركیا".
وابڕیاربوو هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌ندری هۆنكۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی بچێته توركیا بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا بۆ رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری له ئه‌وروپا.
ئه‌ندری هۆنكۆ كه ئه‌ندامی حزبی چه‌پی ئۆپۆزسیۆنه رایگه‌یاند كه باڵیۆزی توركیا له رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری له ئه‌وروپا كه باره‌گاكه‌ی له شاری ڤیه‌ننایه، بڕیاری رێگرتنهكهی به رێكخراوه‌كه راگه‌یاندووه.
پێشتر هۆنكۆ وه‌ك چاودێرێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی توركیای كردووه به راپرسییه‌كه‌ی ساڵی رابردووی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه كه بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور ئه‌نجامی دا.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ش هه‌وڵ ده‌دات جارێكی تر هه‌ڵبژێردرێته‌وه كه ره‌نگه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك زیاتر بكات.
PM:11:08:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3854
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت