هۆكاری دوو ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای ھه‌ولێر رایگه‌یاند كه هۆكاری دوو ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر، ماتۆڕی موبهریدهیهك و شۆرتی كاره‌با بووه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای ھه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له ڕێكه‌وتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ دوو ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه له بازاری شێخ الله كه‌وته‌وه".
به‌رگری شارستانی ھه‌ولێر ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌رچوون بۆ شوێنی ڕووداو توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆنترۆڵی ھه‌ردوو ڕووداوه‌كه بكڕێت و جگه له زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكھات له ھه‌رسێ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر) به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینهوهكردن له هۆكاری ئاگره‌كه".
ده‌شڵێت: "ده‌ركه‌وت رووداوی یه‌كه‌م به‌ھۆی ماتۆڕی موبهڕیدهیهكهوه بووه له سه‌ربانی دوكانه‌كه و رووداوی دووه‌م به‌ھۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه به پێی گرته‌ی ڤیدیۆی كامێرای چاودێری شوێنه‌كه".
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه "سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ھه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆڵیسی پارێزگای ھه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تی شاڕه‌وانی ھه‌ولێر، كه له كاتی هه‌ردوو رووداوه‌كه ھاوكارو هه‌مه‌هانگ بوون له‌گه‌ل تیمه‌كانمان".
PM:10:49:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت