له مهشههد ژنێك له لایهن براكهیهوه كوژرا
وێستگهنیوزـ
ژنێکی لاو بەناوی ساجیدە لە شاری مەشهەد بە پاساوی "پاراستنی نامووس" لەلایەن براکەیەوە کوژرا. کوژرانی ساجیدە شەشەمین ژنکوژی و دووەمین کوشتن بە بیانووی پاراستنی نامووس لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی لە ماوەی چوار مانگی رابردوودایە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، رۆژی پێنجشەممە 25ی نیسان، ژنێکی لاو بە ناوی ساجیدە، تەمەن 23 ساڵ و خەڵکی گوندی "کوورە دێ" سەر بە شاری مەشهەد لەلایەن برا 17 ساڵەکەی بەهۆی پاراستنی نامووسەوە کوژرا.
بە پشتبەستن بە میدیا حکومیهكان و خۆجێیییەکان، بنەماڵەی ئەو ژنە لاوە دوای گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە هەوڵیان داوە هۆکاری مردنی ناوبراو بە سروشتی نیشان بدەن.
بکوژ بە ناوی حەنزەلە، دوای دەستبەسەربوون وتوویەتی: "دوای جیابوونەوەی ساجیدە لە هاوسەرهکەی، لەلایەن خەڵکەوە سووکایەتیم پێکراوە و هەر بەو هۆکارە بەمەبەستی رێگرتن لە خراپی ناوبانگمان، خوشکەکەم خنکاندووە".
لە ماوەی چوار مانگی سەرەتاییی ساڵی 2024 لانی کەم شهش حاڵەتی ژنکوژی لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی تۆمار کراوە کە دوو حاڵەتیان بە بیانووی پاراستنی نامووسەوە بووە.
AM:08:52:28/04/2024
ئهم بابهته 1032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت