ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌عێراق



وێستگه‌نیوز-

دوێنێ‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق هەمواری یاسای بەرەنگاربوونی لەشفرۆشیی پەسند کرد. بە گوێرەی هەموارەکە هەر پزیشکێک رەگەزی کەسێک بگۆڕێت لە نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت. هەر بە گوێرەی هەمواری یاساکە، هەر کەسێک بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازی بکات سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە لە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردن کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر و 15 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
 
ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا دژی‌ ئه‌و یاسایه‌ وه‌ستایه‌وه‌  به‌ هەڕەشە  بۆ سەر ئازادیەكانی‌ له‌قه‌ڵه‌مداو نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند. ویلایەتە یەكگرتووەكان بە نیگەرانیەكی قوڵەوە لە داڕشتنی ئەو یاسایە دەڕوانێت, كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندیكرد.

راشیگه‌یاند كه‌ یاساكە, هەڕەشە لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەكان دەكات, كە بەدەستور پارێزراوە.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ ڕاگه‌یاندراوهەڕەشەی زیاتر لەسەر كەسانێك دروستدەكات لە كۆمەڵگەی عێراقی و, دەكرێت بۆ دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم ئازادی رادەبڕین و ئازادی كەسی بەكاربهێنرێت, لەگەڵ دروستكردنی بەربەست, بۆ كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە سەرانسەری عێراق. 
 
رۆژی شەممە، 27-04-2024 پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار کۆبووەوە. بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران هەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی پەسندکرا. 
  
بەپێی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی، ژمارە 8ـی ساڵی 1988، هاوڕەگەزخوازی‌ بە تاوان دادەنرێت و هەرکەسێک پەیوەندییەک دروست بکات کە بچێتە چوارچێوەی‌ "لادانی‌ سێکسی‌" سزادەدرێت.

هەر کەسێکیش رەگەزی‌ خۆی‌ بگۆڕێت، لە نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت و ئەو پزیشکەی‌ کە نەشتەرگەرییەکەشی بۆ کردووە هەمان سزا دەیگرێتەوە.
 
لە هەموارەکەدا هاتووە، هەر کەسێک بە هاوڕەگەزخوازییەوە تێوەبگلێت، بە زیندانیکردن سزا دەدرێت، کە لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و 15 ساڵ زیاتر نەبێت.
 
هەر کەسێک بە زۆر، فێڵکردن و بە هەڕەشە لەشفرۆشی یاخود هاوڕەگەزخوازیی بە کەسێکی دیکە بکات کە تەمەنی 18 ساڵ زیاتر بوو، زیندانی دەکرێت بۆ ماوەیەک کە لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت. 
 
هەرکەسێکیش ئەو "تاوانە" بەرامبەر کەسێکی خوار تەمەنی 18 بکات زیندانی دەکرێت بۆ ماوەیەک کە لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌شلێت "ئەو رێوشوێنە, توانای عێراق بۆ هەمەرەنگكردنی ئابوری و راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی لاوازدەكات 

هه‌روه‌ها هاوپەیمانی بازرگانی نێودەوڵەتیش ئاماژەی بەوەكردووە, ئەو جۆرە جیاكارییە لە عێراق, زیان بەكارو گەشەی ئابوری لەوڵات دەگەیەنێت.  

هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و تێكەڵبوونی سیاسی و ئابوری, پرسێكی بنەڕەتیە, بۆ ئاسایشی عێراق و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی


AM:09:53:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو