نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆبوونەوە
وێستگهنیوزـ
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراقى فیدراڵ لە بەغدا دەستیپێکرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانی حیكمه، د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه. تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوی له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی شەممە 27ی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەشداریی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و چەند پرسێکی دیکە.
هەر دوێنێ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆبووەوە.
AM:10:00:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت