لە هەڵەبجە بەکارهێنانی غاز بۆ کارپێکردنی ئۆتۆمبێل لە پەرەسەندندایە
وەستا رۆستەم لەکاتی کارکردندا
وێستگه نیوز ـ ئێن ئاڕ تی
وهستا رۆستهم 23 ساڵ پێش ئێستا كه ئهوكاته تهمهنی 18 ساڵان بوو، دوكانێكی چاکكردنی رادیۆ و تهسجیلی دانا، دواتر كه سهردهمی زێڕینی ڕادیۆ و تهسجیل بهسهرچوو، ئەم پیاوە پیشەکەی گۆڕی بۆ چاككردنی غهساله و سهلاجه و موبهریده لهپاڵ ئهمانەشدا كارێكی تر دەکات کە پێویستی بە زیرەکییەکی زۆرە.
پیشە دووەمەکەی وەستا رۆستەم گۆڕینی مەکینەی ئۆتۆمبیله لە بەنزینەوە بۆ غاز.
ئێستا مشتەرییەکانی ئەم کارە رووی لە زیادبوون کردووە چونکە دەیانەوێ هەم سوتەمەنی هەرزانتریان دەستبکەوێ هەم خەمی نۆرەگرتنیان بۆ بەنزین لەکۆڵ بێتەوە کە ناوبەناو سەرهەڵدەدا.
لە هەرێمی کوردستان شۆفێران هەمیشە کیشەیان هەبووە لەگەڵ دەسکەوتنی بەنزین بە سەرئێشەی زۆرەوە یان بەنزین کەمبووە یان گرانبووە، بۆیە ئێستا دەیانەوێ سوود لەو گۆڕانکارییانە وەربگرن کە بەسەر مەکینەی ئوتۆمبیلەکانیاندا دەهێنرێ و دەتوانن غازی بۆ بەکاربێنن.
بەڵام ئەم کارەش بێ کیشە نییە چونکە بەهۆی تازەیی پیشەکە، هێشتا نەتوانراوە ئاسانکاریی زۆری تیا بکرێ، بەڵکو بە کەرەستەی سادە ئەم کارە دەکرێ، هەروەها شۆفێران لە هەڵەبجە وێستگەی تایبەتیان نییە تا غاز بکەنە ئەو ئۆتۆمبێلانەی گۆڕانکارییان تیاکراوە.
AM:08:48:31/10/2017
ئهم بابهته 5802
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت