به‌رپرسێكی ئه‌وروپی به‌ڵێنی ده‌ركردنی نیو ملیۆن كۆچبه‌ر ده‌دات
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا به‌ڵێنی دا كار بۆ ده‌ركردنی نیو ملیۆن كۆچبه‌ر له‌و وڵاته بكات و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پرسه ده‌بێته كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی نوێ.
ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا له كه له راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانه به‌ڵێنی دا ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی روویانكردووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م پرسه كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی نوێی ئیتاڵیا ده‌بێت.
له هه‌فته‌كانی دواییدا مه‌ترسییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكومه‌تی نوێی ئیتاڵیا كه رۆژی هه‌ینی به سه‌رۆكایه‌تی جۆسیپی كۆنتی سوێندی یاسایی خوارد، به‌رامبه‌ر پرسی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان و په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌دا، زیادی كرد.
زۆربه‌ی چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سالڤینی و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاسایشی ناوخۆ و مافه مه‌ده‌نییه‌كان و كۆچ و په‌نابه‌ران، گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری به‌رامبه‌ر پرسی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له ئیتاڵیا رووبدات.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك له ره‌زامه‌ندی سێرجیۆ ماتاریللا سه‌رۆكی ئیتاڵیا له‌سه‌ر پێكهاته‌ی حكومه‌ت، ماتیۆ سالڤینی وتی: "له پرسی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كاندا، ئیتاڵیا به‌رنامه‌یه‌كی توندتر په‌یڕه‌و ده‌كات".
وتیشی: "ده‌روازه‌كانی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر كه‌سه باشه‌كان كراوه ده‌بن، به‌ڵام بلیتی ناردنه‌وه ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه دێنه ئیتاڵیا و پێیانوایه رێزیان لێده‌گیرێت، ناردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆ وڵاته‌كانیان كاری له‌پێشینه‌مانه".
سالڤینی كه سه‌رۆكی حزبی "رابیته‌ی باكوور"ی راستڕه‌وی توندڕه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ركردنی نزیكه‌ی 500 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له ئیتاڵیا.
هه‌رچه‌نده لێدوانه‌كانی سالڤینی نیگه‌رانی لای رێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له مافی كۆچبه‌ران لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی تر له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌جێنداكانی ئه‌و پیاوه تا ئاستێكی زۆر نالۆژیكییه، چونكه ئیتاڵیا توانای دارایی پێویستی نییه تا به‌كۆمه‌ڵ كۆچبه‌ران له‌و وڵاته ده‌ربكات.
شاره‌زایانی بواری كۆچ هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن له زیادبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سالڤینی و له‌وه ده‌ترسن مافی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له ئیتاڵیا پێشێل بكرێت كه هێشتا له هه‌وڵدایه بۆ گونجاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه‌كی روویانكردووه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵی.
سالڤینی پێشنیاری كرد ناوه‌نده‌كانی پێشوازیكردن له كۆچبه‌ران بكرێنه ناوه‌ندی را‌گرتن و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆچبه‌ران ته‌رخانكراوه، له ناردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی كۆچبه‌ران خه‌رج بكرێت.
به‌گوێره‌ی یاساكارپێكراوه‌كانی ئێستا، هه‌ر كۆچبه‌رێك به فڕۆكه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه پێویسته دوو بریكاری ئیتاڵی یاوه‌ری بكه‌ن و تێچووی هه‌ر كۆچبه‌رێك به سێ هه‌زار یۆرۆ خه‌مڵێنراوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:12:36:02/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت