دادگای فیدراڵی داوای بەڵگەی‌ دەستوریبوونی ناردنەدەرەوەی‌ نەوت لە هەرێم دەکات

‌دادگای فیدراڵی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی  دانیشتنێکی‌ لەسەر سکاڵای وەرزی نەوتی‌ عیراق دژ بە ناردنە دەرەوەی‌ نەوتی هەرێم بە سەربەخۆ ئەنجامداوە و داوای بەڵگەی‌ دەستوریبوونی ئەو کارەی لە هەرێم کردووە.


ئیاس سامۆک، وتەبێژی‌ دادگای فیدراڵی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی بە سەرۆکایەتی دادوەر مەدحەت مەحمود، تاوتوێی سکاڵای وەزیری نەوتی‌ عیراق دژ بە هەرێم کردووە کە تیایدا ناردنە دەرەوەی‌ نەوت بە شێوەی سەربەخۆ بە کارێکی‌ نادەستوری لەقەڵەمداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دادگاکەدا نوێنەری هەموو لایەنەکانی‌ سکاڵا ئامادەبوون و دواتر پارێزەرەکانی‌ وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی‌ هەرێم داوایان کردووە دادگاکە بۆ چەند رۆژێک دوابکەوێت تا بەڵگەی زیاتر دەخەنەڕوو.

ئیاس سامۆک ئەوەشی وتووە، لەسەر داوای ئەوان دادگاکە بۆ ڕۆژی 27ی مانگ دواخراوە و کۆتا مۆڵەتیش دراوەتە حکومەتی‌ هەرێم بەڵگەکانی‌ خۆی بخاتەڕوو بۆ دەستوریبوونی‌ ناردنەدەرەوەی‌ نەوتی‌ هەرێم بە سەربەخۆ.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە وەزیری نەوتی‌ عیراق داوای لە دادگای فیدراڵی کردووە بە بڕیارێک ناردنە دەرەوەی‌ نەوتی‌ هەرێم بە شێوەی‌ سەربەخۆ راگرێت.

هــ. ر


PM:12:54:04/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 1814 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو