سلێمانی..كۆمپانیاكان ناچار دهكرێن نهوتی سپی و گاز هاورده بكهن
دیمەنێک لە کۆبونەوەکە
وێستگه نیوزـ
قایمقامی سلێمانی رایگهیاند لەرووی جۆر و كۆلیتیەوە چاودێری ووردی هەموو ئەو جۆرە سوتەمەنیانە دەكرێت كە دەهێندرێتە پارێزگای سلێمانی، دەشڵێت لەمەودوا كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی لە پاڵ هێنانی بەنزیندا، نەوتی سپی و گازوەیل هاوردە دەكەن ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ئابی 2017، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی كۆمپانیاكانی تایبەت بە هاوردەكردنی سوتەمەنیدا كۆبووەوە و تیایدا مەرج و رێنماییەكانی هێنانی سوتەمەنی تاوتوێ كرا.
ئاوات محەمەد رایگەیاند بۆ رێگریكردن لە بەرزبونەوەی نرخ و هاوركردنی سوتەمەنیی كوالیتی نزم، چاودێریی ووردی پرۆسەی هاوردەكردنی سوتەمەنی دەكرێت و رێگە بەهیچ جۆرە سوتەمەنیەك نادرێت كە پێچەوانەی پێوەر و رێنماییە كارپێكراوەكان بێت.
دەربارەی هاوردەكردنی نەوتی سپی و گازوەیل قائیمقامی سلێمانی وتی: لەمەودوا كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی پابەند دەكرێت لە پاڵ هێنانی بەنزیندا نەوتی سپی و گازوەیل هاوردە بكەن ئەمەش بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕ و رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەرێگەی پارێزگای سلێمانیەوە و لە چەند رۆژی ئایندەدا ئەم رێنماییانە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
PM:04:06:16/08/2017
ئهم بابهته 3276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت