پۆلیس: ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ گه‌نجێك دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی له سنووری ناحیه‌ی قه‌سرێ دۆزرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوو، رایگه‌یاند كه "گه‌نجێك به‌ناوی ( هـ . أ . م ) ته‌مه‌ن 23 ساڵ، پیشه‌ی خوێندكار، دانیشتووی گوندی ( جه‌لكان)ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر- قه‌زای پشده‌ر، پاش ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:00 له ماڵه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له كوێستانه‌كانی سه‌رشێخانی سه‌ربه ناحیه‌ی قه‌سرێ دۆزرایه‌وه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌نجه له چیاكانی ئه‌و سنوره هه‌ڵدێراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پاش ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كه به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه باری ده‌رونی تێكچووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه "پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكاری دادوه‌ری ڕانیه ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه، ڕێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه و له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه".
PM:11:53:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت