به‌وێنه..فێستیڤاڵی رەنگەکان بۆ پشتیوانی له ریفراندۆم
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی رۆژی هەینی 15ی ئه‌یلولی 2017، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر، بە بەشداری شەش هەزار كه‌س فێستیڤاڵی رەنگەکان بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆم بەڕێوەچوو.
فیستڤاڵەکە هاوکات بوو لەگەڵە دانیشتنی رۆژی هەینیی په‌رله‌مانی كوردستان کە تایبەت بوو بە كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمان و تیادا به زۆرینەی ده‌نگ، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم تا لەوادەی دیاریکراوی خۆی لە 25ی ئەیلول ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدات.
لە دانیشتنەکەدا کە بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی و بەرەی تورکمانی بەڕێوەچو، 68 پەرلەمانتار بەشدار بوون و لە کۆی ئەو ژمارەیە 65 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان دا بۆ راسپاردنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بۆئەوەی لە 25ی ئەیلولدا ریفراندۆم بەڕێوەبەرێت.
PM:11:22:15/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8037
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت