به‌وێنه... له هه‌ولێر ده‌ستكرا به هێڵكاریكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری
وێستگه نیوز -
سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتوووه‌ته‌وه، له هه‌ولێر ده‌ستكرا به هێڵكاریكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری.
رائید فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان، كاركردن له چاككردن و رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ر به‌رده‌وامه".
رائید فازڵ حاجی وتی: "ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به هێڵكاریكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیش له ئه‌نده‌رپاسی سه‌ر رێگای به‌حركه بوو".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
س.س
PM:02:50:04/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6315
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت