تورکیا 250 پەنابەری کورد رادەستی بەرەی نوسرە دەکات
ئەمە دووەم جارە تورکیا پەنابەرە کوردەکان رادەستی بەرەی نوسرە دەکات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
تورکیا 250 پەنابەری باشوری کوردستان رادەستی بەرەی نوسرە لە سوریا دەکات و سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی قهنابهرانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌و رووه‌وه له‌سه‌ر هێڵن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیان و رزگاركردنیان.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەناپەران رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی تورکیا 250 پەنابەری باشوری کوردستانیان رادەستی بەرەی نوسرە لە سوریا کردووەو لە ئێستادا لە دەروازەی سنوری بابل ھەوان.
وتیشی: "لەھەوڵداین بۆ ئەوەی ئەو پەنابەرانە بگەیەنرێنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزە کوردییەکان لە سوریا".
روونیشیكرده‌وه: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و خنكاوانهی چه‌ند رۆژی رابردوو، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و باڵیۆزی توركیا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه‌وه ده‌ست كه‌سوكاریان.
پێشتریش حكومه‌تی توركیا ژمارەیەک خێزانی په‌نابه‌ری كوردی راده‌ستی به‌ره‌ی نووسره كرد و دواتر گه‌یه‌ندرانه قامیشلۆ و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا رایانگه‌یاند كه سه‌لامه‌تن.
PM:12:09:28/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6066
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت