به ڤیدیۆ.. ئەو پەنابەرانەی هەرێم کە لەناو پاسدا گیریانخواردبوو ئێستا لە عەفرینن
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ هەستیار
ئەو پەنابەرانەی کە پێشتر لەسەر سنوری سوریا لەناو پاسدا گیریانخواردبوو ئێستا لە سنوری عەفرینن لە رۆژئاوای کوردستانن، بەرپرسی رێكخراوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی هه‌رێمیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌نابه‌ره‌كان سه‌لامه‌تن و سه‌رجه‌میان پارێزراون.
ئاری جەلال، بەرپرسی رێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لە هەرێمی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئەو پەنابەرانە ژمارەیان نزیکەی 140 کەس دەبێت ماوەی چوار بۆ پێنج رۆژە لەلای هێزەکانی رۆژئاوای کوردستانن لە سنوری عەفرین.
راشیگه‌یاند: "پێشتر ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه لایه‌ن توركیاوه له نزیك بابل هه‌وا له سوریا راده‌ستی هێزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه داوامان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا كرد بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و سنووره شه‌ڕ رابگرن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه سه‌لامه‌ت بێت، بۆیه دواتر رزگاركران و ئێستا له عفرینن".
ئەوەشی خسته‌ڕوو: "زیاتر لە 100 کەسیان خەڵكی سلێمانین و 20 یان هەولێر، هەروەها لە دهۆک و رانیە و قەڵادزێش یەک کەسیان تێدایە".
ئاری جه‌لال وتیشی: "بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵیاندا هەوڵ دەدەین لە رێگەی دژە تیرۆری هەرێمەوە بیانهێننەوە هەرێمی کوردستان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووچاری مه‌ترسی نه‌بنه‌وه كاتی هاتنهوهكهیان دیاری ناكه‌ین".
ڕۆژی 13ی ئەم مانگە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایه‌وە، كه بەشێک لەو هاوڵاتیانەی بە نیازبوون لە رێگەی قاچاخچییەکانەوە بچنە ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کرد، ماوەی پێنج رۆژ لە ناو پاسدا بوون و لە سنوری سوریادا گیریان خواردبوو.
هاوکات باسیان لەوەش کرد، لە بارودۆخێکی زۆر خراپ‌دا بوون و داوایانکردووە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهانایانەوە بچن.
دا‌واشیان لە هاوڵاتیان کردووە رێگەی ئەوروپا نەگرنەبەر چونکە نەهامەتی زۆری تیادایە و پارەیەکی زۆریشیان بەهەدەر دەڕوات.
AM:11:10:17/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4374
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت