حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایكرد وه‌ك پێویست به پیر لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و دوپاتیكرده‌وه كه عیراق هه‌نگاوی ناده‌ستوری به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌گرێته‌به‌ر.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌می 2017، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له سنووری هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست، تیمێكی بهپهلهیشی دروست كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان.
سوپاسی داموده‌زگاكانی حكومه‌تیشی له ناوچه‌كه كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان و سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا و ده‌زگای به‌هاناوه‌چوونی ئافادی توركی كرد كه هاوكاری و تیمێكی فریاگوزارییان بۆ هاوكاریی لێقه‌وماوان ناردووه، داوای كرد حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵیش وه‌ك پێویست به‌پیر لێقه‌ومانه‌وه بێت.
حكومه‌تی هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه كه خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ له ڕێگه‌ی دیالۆگێكی جددییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكات، نیگه‌رانیی خۆشی نیشاندا كه حكومه‌تی فیدراڵ وێڕای ئه‌وه‌ی باس له پابه‌ندبوون به ده‌ستووره ده‌كات، به‌ڵام له كرداردا وا نییه و هه‌نگاوی ناده‌ستوری به‌رامبه‌ر به هه‌رێم ده‌گرێته به‌ر، وه‌ك پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 و كهمكردهوهنهی بودجه‌ی هه‌رێم و به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه و چه‌ندین بڕیار و ڕێكاری دیكه‌ی ناده‌ستووری به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له پێویستی و گرنگیی یه‌كڕیزیی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ تێبهڕاندنی دۆخی ئه‌مڕۆی سیاسی و ئابوری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ر.ع
PM:06:05:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 9706
جار خوێنراوهتهوه