وەزیری دادی هەرێم لە تورکیا لەژێر چاودێریی پزیشکدایە
سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زیری داد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری رووی له توركیا كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، وه‌زیری داد له رۆژی 31-10-2017ه‌وه له توركیا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه و تائێستا له توركیا له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوای چاكبوونه‌وه‌ی و له نزیكترین كاتدا وه‌زیری داد بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ر هه‌واڵێكی دیكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه، دووره له ڕاستییه‌وه. "
سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری داد له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پشكی پێكهاته‌ی توركمان پۆستی وه‌زیری دادی پێ سپێردراوه.
PM:06:41:11/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 11830
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت