حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند توێژ و ده‌رچوویه‌ك داده‌مه‌زرێنێت

‌دامەزراندن.. خەونە پشتگوێ خراوەکەی گەنجان

وێستگه‌ نیوز ـ
بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دامەزراندنی چەند توێژ و دەرچوویەكه‌وه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی چه‌ند توێژێك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌.

هۆشەنگ شێخ ئەحمەد، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی  وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌فته‌نامه‌ی باسی نزیك له‌ پارتی راگه‌یاند، دۆسیەی دامەزراندنی چەند توێژێك  لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، وتی: "ئێستا دۆسیەی دامەزراندنی دكتۆرەكان و چەند و توێژ و دەرچوویەك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە و كاردەكەین بۆ ئەوەی دامەزراندنیان تەواو بكرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی  رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە سێ یەكەمەكانی كوردستان دامەزرێندران.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی: "حكومەت لە هەوڵی ئەوەدایە بەپێی ئەو بودجە و دەرامەتەی لەبەردەستی دایە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی هەندێك لە دەرچووان و پسپۆڕیە گرنگەكا دابمەزرێنێت".

روونیكردەوە لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2014 وە حكومەت بودجەی نەبووە و میلاكی پەسه‌ندكراوی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین دەرچوو و پسپۆڕی گرنگ دامەزرێندراون، وتیشی: "وەزارەتی دارایی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان لە هەندێك لاوە پارە پەیداكراوە بۆ ئەوەی بتوانرێت هەندێك كەس دابمەزرێنرێت بۆ نمونە یەكەمەكان دەمێك بوو چاوەڕوان بوون بۆیە دامەزرێندران".

هۆشەنگ شێخ ئەحمەد، ئاشكراشیكرد: "لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی چەند  توێژێكی تر لەوانە لە وەزارەتی تەندروستی پێویستی زۆریان بە دكتۆر و پزیشكی تایبەت هەیە چونكە سیستەمی وەزارەتەكە بە جۆرێكە دەبێت ساڵانە دكتۆریان بۆ دابمەزرێت".

پێشووترڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری  تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بۆ دامەزراندن بە نوسراو هەزار و 850 ناویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردۆتەوە، وتی: "لە ناو ئەواندا پزیشكی گشتی و دەرمان ساز و پزیشكی ددان و پەرستاری زانكۆ هەیە، ئەنجومەن بڕیاریانداوە هەموویان دابمەزرێنێ، بەڵام قۆناخ بە قۆناخ بەپێی هەبوونی بودجە، ئێستا پزیشكی گشتیان دامەزراندووە لە قۆناخی داهاتوو پزیشكی ددان و دەرمان ساز دادەمەزرێندرێن".

جەختی كردەوە ژمارەی دەرچووان زۆرە و حكومەتیچش كێشەی بودجەی هەیە، بەڵام ئەنجومەنی وەویران رازی بووە ئەو هەزار و 850 كەسە قۆناخ بە قۆناخ دابمەزرێنێ.

سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی راشیگەیاند، ئەو دۆسیانەی كە ئێستا كاریان بۆ دەكرێت بۆ دامەزراندنیان بریتین لە "لەگەڵ دكتۆرەكان، دەرچووانی تواناسازی، هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا كە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنیانی كردووە، لەگەڵ هەندێك لەو كەسانەی كە دكتۆریان كە لە دەرەوەی وڵات و هەندێكیشیان لە نێو كوردستان تەواویان كردووە".

هۆشەنگ شێخ ئەحمەد، جەختی كردەوە ئەو دەرچووانەی كە دایان دەمەزرێنن بەپێی ساڵی دەرچوون و جۆری پیسپۆڕیەكانیان دەبێت.

هــ. ر


AM:10:25:14/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 24730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو