حكومه‌تی عیراق هێزه‌كانی سوپای له شنگال كێشایه‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌و هێزانه‌ی كه هاتبوون بۆ شنگال و سنووری سوریا و ده‌وروبه‌ری كشانه‌وه و شنگال راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری سه‌یدۆ ئه‌حمه‌دی ئه‌فسه‌ر له سوپای عیراق بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌و هێزانه‌ی عیراق كه هاتبوون بۆ شنگال و سنووری سوریا و ده‌وروبه‌ری، ئێستا كشانه‌وه و ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانانی سنوور كران".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتی: "90 ناقیله‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای عیراق له سنووره‌كه كشانه‌وه و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی ''كه‌ندی'' له موسڵ ڕۆیشتن".
وتیشی: "سوپای عیراق ناوچه‌كه‌ی راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندین راوێژكاری ئه‌مریكی لێ جێگیر بووه بۆ دانانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسییش باوه‌ڕیان وایه، ئه‌م بنكه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه رێگه نه‌دات نفووزی وڵاتانی ئیقلیمی به‌هێز بێت.
له چه‌ند مانگی رابردوودا حكومه‌تی عیراق هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی قه‌زای شه‌نگال و له‌و سنووره جێگیر كران، دواتر هێزێكی ئه‌مریكی گه‌یشته شه‌نگال.
PM:10:15:09/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت