پۆلیسی كۆیه: گه‌نجێك خنكا و ئۆتۆمبێلیش منداڵێكی بریندار كرد
وێنەکە لە پۆلیسی کۆیە وەرگیراوە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجێك له كاتی مه‌له‌كردندا خنكاوه و له‌ناو بازاڕی كۆیه‌ش ئۆتۆمبێل له منداڵێكی داوه به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كه بریندار بووه و شۆفێره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه.
عه‌مید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه6ی ئه‌یلولی 2017، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی (ئیسماعیل فوئاد) كه له‌شاری هه‌ولێره‌وه به‌سه‌ردان هاتوونه‌ته گوندی سێكانی، پاشان له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی پازده ساڵانی مه‌له‌یان كردووه، به‌ڵام ئیسماعیل خنكاوه و هاوڕێكه‌شی رزگار كراوه، به‌ڵام ته‌ندروستی باش نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕی كۆیه ئۆتۆمبێل له منداڵێكی شه‌ش ساڵانی داوه و برینداری كردووه و شۆفێره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه. لێكۆڵینه‌وه‌ش له هه‌ردوو رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:08:54:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3594
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت