له‌ هه‌ولێر پزیشكێكی ددان به‌ په‌ت خۆی خنكاند


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر شه‌ش پزیشكێك له‌ گه‌ڕه‌كی كرێكاران به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌و خۆی خنكاندووه‌. 

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ فه‌یسبوكی خۆیان بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، کاتژمێر شه‌شی بەیانی، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی کرێکاران.

وتیشی: "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، دەرکەوت کەوا گەنجێک بە ناوی هاوڕێ عومه‌ر سوڵتان، تەمەن 35 ساڵ، پیشە پزیشكی ددان، دوای ئەوەی چوەتە ژوورەکەی خۆی بە پەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

راشیگه‌یاندووه‌، تەرمەکەی هەڵگیرایەوەو رەوانەی پزیشکی دادی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە لە لایەن پۆلیسه‌وه‌.

هـ. ر


AM:11:07:05/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 8422 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو