پۆلیس: گەنجێکی کەلاری لە گۆمێکی ئاودا خنکا
وێنەکە لە پەیجی پۆلیسی گەرمیان وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان له گۆمێكی ئاودا خنكاوه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی باوه‌نوور كراوه.
رائید جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت: "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29ی ئه‌یلولی 2017، لەگوندی مراوەی سەربەناحییەی شێخ تەویل گەنجێکی کەلاری بەناوی (یوسف خەلیل ئه‌حمه‌د) لەدایکبووی 2001 لەکاتی مەلەکردندا خنکا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "بەوتەی شایەتحاڵەکان ناوبراو لە قەزای کەلارەوە بە میوانی هاتوه‌تە گوندی ناوبراو بەمەبەستی مەلەکردن روویان لە گۆمێکی ئاو کردوە و ناوبراولەکاتی مەلەکردندا خنکاوە".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی باوەنوور کراوە و بنکەی پۆلیسی شێخ تەویل پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە کردوه‌تەوە".
PM:08:13:29/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5034
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت