به‌ڕێوه‌به‌رێك له رووباری سیرواندا خنكا
وێستگه نیوز ـ كامه‌ران كه‌ریم
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی ناحیه‌ی بیاره به‌هۆی وه‌رگه‌رانی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه له رووباری سیروان خنكا.
رائید به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به وێستگه نیوزی راگه‌یان: "ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له سنوری ناحیه‌ی سیروانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ به‌ناوی جیهاد تاهیر حه‌مه‌عه‌لی له‌ناو ئاوی رووباری سیروان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یان خنكا".
وتیشی: "ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی ناحیه‌ی بیاره‌یه، له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سیروانه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێنراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخراوه".
PM:10:10:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 17814
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت