سعودیه خانمێكی كرده وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌مریكا
فاتیمه باعشن
وێستگه نیوزـ
بۆیه‌كه‌مجار له مێژوی وڵاته‌كه‌یدا، عه‌ره‌بستانی سعودی خانمێكی كرده وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی، خانمێكی به‌ناوی (فاتیمه باعشن) كرده وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌مریكا، به‌وه‌ش فاتیمه بووه یه‌كه‌م خانمی سعودی كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
فاتیمه باعشن بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له بواری پشتیوانیی دارایی ئیسلامی له زانكۆی شیكاگۆ هه‌یه و چه‌ند پۆستێكی به‌رزیشی هه‌بووه، له‌وانه بهڕٍێوهبهری دامه‌زراوه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌ب له واشنتن-ی پایته‌ختی ئه‌مریكا.
ئه‌وخانمه سعودیه له‌ماوه‌ی ساڵانی 2014 بۆ 2017 له وه‌زاره‌تی كار‌و ئابوری و پلاندادانی وڵاته‌كه‌شی كاری كردوه كه بایه‌خ بواره‌كانی بازاڕی كار و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و په‌ره‌پێدانی خانمان له‌روی ئابورییه‌وه ده‌دات.
فاتیمه وه‌ك راوێژكاری ستراتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابور له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی و دامه‌زراوه‌ی ئیمارات بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌نجان كاری كردووه.
له هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، ئه‌و خانمه سعودیه سوپاسی به‌خشینی ئه‌و هه‌له‌ی كردوه كه پێی دراوه و شانازیشی به‌وه‌كردووه كه وه‌ك وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له واشنتن، خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی سعودیه‌دا، شای ئه‌و وڵاته رێگه‌ی دا به ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی ببنه خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری و ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه "واس" بڵاویكرده‌وه كه شا سه‌لمان كوڕیعهبدولعهزیز، فه‌رمانێكی شاهانه‌ی ده‌ركرد كه رێ به ئافره‌تانی سعودیه ده‌دات ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
بەپێی بڕیارەکەی شا سەلمان، لیژنەی باڵا لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ، دارایی کار و بووژانەوەی کۆمەڵایەتی) پێکدێت بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی سعودیه دروستبووه، به پاساوی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رێگه نه‌دراوه به‌وه‌ی كه ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته ئوتۆمبێل لێ‌بخوڕن، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام نیگه‌رانی لای ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته دروستكردووه و بۆته مایه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رگریكاران له مافی ژنان له جیهاندا.
ر.ع
PM:02:03:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت