سعودیه: پێویسته سنورێك بۆ هه‌ژمونی حزبوڵای لوبنان دابنرێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات لوبنان ببێته سه‌رچاوه‌ی كێشه و ئازار بۆ وڵاته‌كه‌ی و به‌پێویستیشی رێگه‌یه‌ك بۆ سنورداركردنی هه‌ژموونی حزبوڵڵا له لوبنان بدۆزرێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن بی سی، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه چه‌ند به‌شێكی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌ه‌ی سعودییه ده‌ڵێت: چالاكییه‌كانی حزبوڵڵا و پشتیوانییه‌كانی ئێران بۆی ره‌وشی لوبنان مایه‌تی نیگه‌رانییه.
وتیشی: حزبوڵڵا سیستمی لوبنانی خستووه‌ته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و تاران هه‌ژموونی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئێران وه‌ك ئامرازێك لوبنان به‌كار ده‌هێنێت بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری سوریا و حه‌ماس و حوسییه‌كان.
جوبێر داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر بۆ دانانی سنورێك له به‌رده‌م كرده‌وه‌كانی حزبوڵڵا و جه‌ختیكرده‌وه كه سوودیه رێگه نادات، لوبنان ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و ئازارگه‌یاندن به لوبنان.
سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی وتی: وڵاته‌كه‌ی داواكاره سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێن، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و وه‌زیره ئێرن پشتیوانی له تیرۆر ده‌كات.
له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به لاواز وه‌سفكرد و داوایكرد، چاكسازی تێدا بكرێت، پشتیوانیی خۆشی بۆ بۆچونه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ربڕی كه داوای پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.
ر.ع
AM:10:20:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3265
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت