هۆشداری ده‌درێته‌ گۆشت فرۆشان


وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامی قەزای سلێمانی ئاگاداری گۆشتفرۆشان دەکاتەوە فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی خۆماڵی رێگە پێنەدراوە و لە کاتی ئەنجامدانیدا سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.


لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامی قەزای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، "فرۆشتنی گۆشتی بەستوو (هاوردەكراو) لەلایەن دوكانی گۆشتفرۆشە فرێشەكانەوە بەپێی رێنماییە ڤێتەرنەریەكان رێگە پێنەدراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، "بەهۆی بەستن و خاوبوونەوەی، گۆشتە هاوردەكراوەكە دەبێتە هەڵگری جۆرەها میكرۆبی زیانبەخش بۆیە پێویستە تا ئەوكاتەی بۆ خواردن خاودەكرێتەوە لە بەفرگە عەمبار بكرێت، ئەو بڕەشی زیادە و خاوكراوەتەوە نابێت دووبارە بەكاربهێنرێت".

هەر لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئەنجامدانی فێڵی بازرگانی لە هاوڵاتیان و بەكارهێنەران یاسای تایبەتی بۆ دیاریكراوە و سەرپێچیكاری پێ سزادەدرێت كە لە بڕێك غرامەی ماددیەوە دەست پێدەكات و بەداخستنی شوێن و دەست بەسەركردنی خاوەنەكەی كۆتایی پێدێت، پاش ئەوەی دادگا بڕیاری لێدەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دوكانی گۆشتفرۆشی دووبرا دادەخرێت، ئەو بڕە گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێت و خاوەنەكەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

هــ. ر


PM:02:07:05/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 5454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو