له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆشتێكی مه‌ترسیدار هۆشداری ده‌درێت
دیمەنێک لە گۆشتە خراپبوەکە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره گۆشتێكی سوور هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و ده‌ڵێت: "خواردنی ئه‌و گۆشته ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی سیلی لێده‌كرێت".
قایمقامییه‌تی قه‌زای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت: "لەگەڵ نزیک بوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کالای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە، بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی هەر شت و مەکێکدا".
ده‌شڵێت: "بۆ نموونە ئەگەر گۆشتتان بینی وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە کە بلقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووە مەیکڕن، چونکە گۆشتەکە بەم کیسە (cyst) هێلکانەی بەکتریا پیس بووە لەکاتی خواردنیدا ئەگەری تووشبوونی کەسەکەی هەیە بە نەخۆشی (سیل) و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروست دەکات، وە ئەم جۆرە کیسانە بە کولاندن لەناوناچن بەڵکو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە یەکسەر بسوتێنرێ و لەناو ببرێت".
هــ. ر
PM:10:17:27/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 6082
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت