كۆمسیۆن ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌كانی كوردستان بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌یان 773 كاندیده و ماوه‌ی سێ رۆژیشی بۆ تانه‌لێدان داناوه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاڵپشت به‌بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی (9) له‌یاسای كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی و به‌پێی بڕیاری ژماره (37) له رۆژی 15ی ئابی 2018، كۆمسیۆن پرۆسه‌ی وردبینی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌كانی كوردستان كردووه، به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی كۆتا لیستی ناوه‌كان كه ژماره‌یان 773 كاندیده و به (یروانت نیسان ماركوس امینان) ده‌ستپێده‌كات و به (سامان تاهر قادر نادر) كۆتایی دێت.
كۆمسیۆن ده‌ڵێت: "كۆمسیۆن ناوی كاندیده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه بۆ تانه لێدان له‌ماوه‌ی (3) رۆژدا له‌ڕۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
رونیشیكردۆته‌وه: دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی تانه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر هه‌بوو، ئه‌وا كۆمسیۆن ناوی كاندیده‌كان له رۆژی 3ی ئه‌یلولی 2018 راده‌گه‌یه‌نێت.
بۆ بینینی ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
PM:03:34:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت