بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یه‌وه، مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند و تیایدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جگه له سه‌ربه‌خۆیی، گه‌لی كوردستان هیچ رێگه‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌م نییه.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی له په‌یامیدا به بۆنه‌ی حه‌فتاویه‌ك ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه وتی: "داوا له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م كه به هه‌موو توانایه‌كیان هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم بن".
بارزانی ده‌ڵێت: "چونكه جگه له سه‌ربه‌خۆیی، گه‌لی كوردستان هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌م نییه، ئه‌وه‌یش له‌پێناو دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و بووژانه‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی شانزه‌ی ئاب و، حهفتاویهكهمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م. پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو چینوتوێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌م.
پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا ئێستا ئامرازێك بووه بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه دیموكراتی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و له هه‌مانكاتیشدا هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی تری كوردستان ئامرازی به‌رگریكردن بووه له ماف و پێناسه‌ی گه‌لی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا.
پارتی له دروشم و له كرداردا پێشه‌نگ و هه‌ڵگری به‌رپرسیارێتیی بووه له قۆناغه گرنگه‌كانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان و ئێستایش له قۆناغی بنیاتنان و شه‌ڕی تیرۆر و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی به شانازییه‌وه خاوه‌نی هه‌مان ئه‌رك و ڕۆڵه و له‌م ڕێگه‌یه‌دا قوربانیی بێهه‌ژماری داوه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا به پێویستی ده‌زانم سوپاسی خۆڕاگری وكۆڵنهدانی جه‌ماوه‌ری پارتی و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م. ئه‌و خۆڕاگرییه مكوڕترمان ده‌كات له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئایینده و كاركردن بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌وه‌یش دووپات ده‌كه‌مه‌وه باشترین وه‌فا و وه‌ڵام بۆ خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌ل سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه. سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستانه و له‌و ڕێگه‌یه‌دا ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانێكه و بۆ گه‌ییشتن به‌و ئامانجانه پارتی بڕوای به یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوخۆیی كوردستان هه‌یه.
داوا له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م كه به هه‌موو توانایه‌كیان هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم بن، چونكه جگه له سه‌ربه‌خۆیی، گه‌لی كوردستان هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌م نییه، ئه‌وه‌یش له‌پێناو دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و بووژانه‌وه.
مه‌سعوود بارزانی
15ـی 8ـی 2017
PM:06:22:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2467
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت