بارزانی: بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم یه‌كلایی بووه‌ته‌وه
بارزانی و پاتریك سیمۆن
وێستگه نیوز –
بارزانی رایگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدادا گه‌ییشتووه‌ته بنبه‌ست و نا‌ئومێد بووه و بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیارێكی ڕه‌وایه و له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له پڕه‌نسیپه دیموكراتی و مرۆڤییه‌كانی سه‌رده‌م ناكۆك نییه و جه‌ختیشی له یهكلاییبوونی بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له 25ـی 9ـی 2017 كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "رۆژی پێنجشه‌ممه 28ـی 8ـی 2017 له سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له پاتریك سیمۆن باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌و دیداره‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و پرسی ریفراندۆم خرایه به‌ر باس و گفتگۆ و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه هاوسۆزه له‌گه‌ڵ ماف و داواكانی گه‌لی كوردستان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاڵپشتیكردنه له به‌رده‌وامبوونی دیالۆگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و باسیشی له كۆمه‌ڵێك بۆچوون كرد له‌مه‌ڕ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی ڕیفراندۆم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پشتیوانیی یه‌كێتیی ئه‌وروپایشی ده‌ربڕی له هه‌ر ڕێككه‌وتنێك كه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێته ئاراوه و ڕایشیگه‌یاند كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی ئاسانكارییه له‌و باره‌یه‌وه".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه په‌یوه‌ست به پرسی ریفراندۆم بارزانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه "ڕیفراندۆم پرسێكه له‌سه‌رووی هه‌موو پرس و كێشه‌ی تر".
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌زموونی بێهه‌ژمار و پێشێلكردنی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق و ده‌ستوور گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدادا گه‌ییشتووه‌ته بنبه‌ست و نا‌ئومێد بووه و بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیارێكی ڕه‌وایه و له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له پڕه‌نسیپه دیموكراتی و مرۆڤییه‌كانی سه‌رده‌م ناكۆك نییه و جه‌ختیشی له یهكلاییبوونی بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له 25ـی 9ـی 2017 كرده‌وه".
رۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2017، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێته‌وه
هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌یان له‌و هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گرت و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
PM:06:29:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2722
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت