بارزانی: مامۆستا كه‌ریم زه‌ند خه‌باتگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌رێكی ماندوونه‌ناسی گه‌له‌كه‌مان بوو
وێستگه نیوز –
بارزانی رایگه‌یاند كه مامۆستا كه‌ریم زه‌ند خه‌باتگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌رێكی ماندوونه‌ناسی گه‌له‌كه‌مان بوو.
مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی زانای ناوداری كورد مامۆستا كه‌ریم زه‌ند راگه‌یاند.
بارزانی رایگه‌یاند كه "مامۆستا كه‌ریم زه‌ند یه‌كێك بوو له‌و دڵسۆزانه‌ی خزمه‌تی كۆماری كوردستان له مه‌هابادی كرد و به درێژایی ژیانی وه‌ك مامۆستا، مێژوونووس، لێكۆڵه‌ر و ڕۆشنبیرێكی به ئه‌زموون و به‌توانا، ڕۆڵێكی گرینگی گێڕاوه و ده‌یان كتێب و سه‌دان وتاری له‌بواری مێژوو و جیوگرافیا بۆ گه‌له‌كه‌ی كردۆته دیاری".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مامۆستا كه‌ریم زه‌ند
هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا و مێژوونووس و ڕۆشنبیری ناودار و كه‌سایه‌تیی نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردستان، مامۆستا كه‌ریم زه‌ند خه‌مباری كردم.
مامۆستای كۆچكردوو، خه‌باتگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌رێكی ماندوویینهناسی گه‌له‌كه‌مان بوو. یه‌كێك بوو له‌و دڵسۆزانه‌ی خزمه‌تی كۆماری كوردستان له مه‌هابادی كرد و به درێژایی ژیانی وه‌ك مامۆستا، مێژوونووس، لێكۆڵه‌ر و ڕۆشنبیرێكی به ئه‌زموون و به‌توانا، ڕۆڵێكی گرینگی گێڕاوه و ده‌یان كتێب و سه‌دان وتاری له‌بواری مێژوو و جیوگرافیا بۆ گه‌له‌كه‌ی كردۆته دیاری.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و كه‌سوكار و خزمان و ئاشنایانتان و سه‌رجه‌م مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.
له خودای گه‌وره داواكارم گیانی پاكی مامۆستا كه‌ریم زه‌ند بباته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعوود بارزانی
١٠ـی ١٠ـی ٢٠١٧
PM:06:01:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8955
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت