بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له عیراق و سوریا كۆبۆوه
وێستگه نیوز –
بارزانی و شاندێكی باڵای ئه‌مریكا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ركردنی داعش له موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه به‌مانای كۆتایی تیرۆر نایه‌ت و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "رۆژی سێشه‌ممه 29ی 8ی 2017 له سه‌ڵاحه‌دین، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌مریكا كرد كه پێكهاتبوو له دۆگڵاس سلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق، ژه‌نه‌ڕاڵ تاونسێند فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له عیراق و سوریا، ژه‌نه‌ڕاڵ فانك كه له شوێنی ژه‌نه‌ڕاڵ تاونسێند ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر".
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ تاونسێند رایگه‌یاند كه ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له عیراق و سوریا كۆتایی هاتووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی و ژه‌نه‌ڕاڵ فانك له شوێنی ئه‌و ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ بۆ هه‌ردوو ژه‌نه‌ڕاڵ خواست.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا به وردی باسی ره‌وشی مووسڵ و به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان به‌گشتی و ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به‌تایبه‌تی كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌ركردنی داعش له موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه به‌مانای كۆتایی تیرۆر نایه‌ت و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی عیراق و سوریا و پێشكه‌وتنه‌كان له دژی داعش، خرانه به‌رباس.
PM:08:33:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2602
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت