بارزانی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان: قه‌یدی ناكات
مه‌سعود بارزانی
وێستگه نیوز-
مه‌سعود بارزانی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 21/ ئاب 2017 له‌گه‌ڵ قوتابیان و لاوان و ئافره‌تانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نێو باسه‌كاندا باسی رۆڵی ڕاگه‌یاندنی كرد له پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
بارزانی له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌شدارانی كۆبونهوكه، ڕایگه‌یاند كه ڕاگه‌یاندن هه‌ندێك جار رۆڵی خراپ ده‌بینێت، به‌ڵام ئێمه پاشه‌كشه ناكه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ی كه پێیاندراوه. "قه‌یدی ناكات چی ده‌ڵێن بیڵێن".
بارزانی وتی"هه‌ندێك جار ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌موو سنوره‌كانیش تێده‌په‌ڕێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش قه‌یدی نییه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بۆ له‌گه‌ڵ میدیاكاندا كۆنابیتهوه، بارزانی وتی "من له‌گه‌ڵ میدیادا داده‌نیشم به‌ڵام هه‌ندێك میدیا هه‌یه له‌وانه‌یه خۆیشی حه‌ز ناكات دا‌نیشێت له‌گه‌ڵماندا".
مەسعود بارزانی، (دووشەممە، 21-8-2017) لە وتارێکدا بۆ سەندیکاکانی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و داواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
PM:05:41:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4458
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت